یاریگا-
كاردانەوەی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوای بڕیاری ئیدارەی یانەكە بۆ بەردەوام بوونی لە ڕاهێنەرایەتیكردنی بلاوگرانا.
خوان لاپۆرتا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا متمانەی خۆیان بە كومان نوێكردەوە و سەرجەم دەنگۆكانی كۆتایی پێهێنا.
سەبارەت بەوە كومان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: زۆر هەست بە ئاسودەیی دەكەم ، ئێستا یاریزانەكان و ستافەكەم دەتوانن تیشك بخەنە سەر وەرزی نوێ ، چەن هەفتەی پێشوو ناخۆش بوو ، بەڵام من ئێستا دڵخۆشم كە لاپۆرتا پشتگیری كردم و شتەكانی كۆتایی پێهێنا.
دوای بەدەستهێنانی تەنها نازناوی جامی شای ئیسپانیا دوای كۆتایهاتنی وەرز ڕۆژنامەكان ئاماژەیان بە ڕۆشتنی كومان دەدا لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی بارسێلۆنا.