Loading...
خووله‌کانی دیکە

کێڤن دێ بروین لە یەکەم یاری یۆرۆ بەشدارنابێت

Yariga App

یاریگا-کێڤن دێ بروین ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی و هەڵبژاردەی بەلجیکا بەرامبەر رووسیا یاری ناکات لە یەکەم یاری وڵاتەکەی لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا.

رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری بەلجیکا رایگەیاند خۆشحاڵانە کێڤن پێویستی بە نەشتەرگەری نییە بۆ ئەو پێکانەی تووشی رووخساری هات لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان، ئەو ناتوانێت لە یەکەم یاری بەشداربێت بەڵام دواتر دەگەڕێتەوە و ماسک دەبەستێت.

ناوبراو لە پێکدادانێکدا لەگەڵ رودیگەری بەرگریکاری چێڵسی، لوتی و ئێسکی چاوی شکا و یاریگای جێهێشت سەرەنجام یانەکەی چانسی بەدەستهێنانی خولی پاڵەوانەکانی لەدەستدا  لە بەرژەوەندی چێڵسی.

Back to top button