ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بێنزێما دەیەوێت مباپێ رازی بکات

Yariga App

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت کلیان مباپێ هاونیشتیمانی رازی بکات بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانە ئیسپانیەکەوە بکات.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی لەسەر زاری کەسێکی نزیک لە گۆڵکارەکەی شایانەکان زانیاری دەستکەوتووە، ئەو یاریزانە دوای بانگهێشت کردنی بۆ ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی، بەردەوام پەیوەندیەکی نزیکی لەگەڵ هێرشبەرەکەی پاریس سانجێرمان هەبووە و چەند جارێکیش داوای لێکردووە بۆ ئەوەی یانەکەی جێبێڵێت و وەرزی داهاتوو لەگەڵ ئەو لە ئیسپانیا یاری بکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت گۆڵکارە لاوەکەی شازادەکان دوای یۆرۆ هەوڵەکانی بۆ جێهێشتنی یانەکەی دەست پێ بکات.

مباپێ تاوەکو هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و تاوەکو ئێستاش چوارجار داواکاری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە ئەگەر ئامادەش نەبێت ئەم کارە بکات، ئەو کات وەرزی داهاتوو بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدەوە دەکات.

Back to top button