ئهوروپا
دی یۆنگ: فەڕەنسا چانسی بەدەستهێنانی یۆرۆیان زیاترە
یاریگا-
فرانكی دی یۆنگی هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێی وایە هەڵبژاردەی فەڕەنسا پاڵێوراوی یەكەمە بۆ بردنەوەی یۆرۆ.
وا بڕیارە پاڵەوانیەتی یۆرۆ لە 11ی ئەم مانگەدا دەست پێ بكات و بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام بێت.
دی یۆنگ لە لێدوانیدا بۆ كەناڵی “NOS”ی هۆڵەندی ووتی: فەڕەنسا پاڵێوراوی یەكەمە بۆ بردنەوەی نازناوەكە ، بەهۆی لێهاتووی سەرجەم یاریەكانییەوە.
سەبارەت بە هەڵبژاردەی هۆڵەندا ووتی: ئێمە پاڵێوراوێكی بەهێز نین ، بەڵام لەو هەڵبژاردانەین بەڵام ئەگەر هەموو شتەكان بە باشی بڕوات توانای ئەنجامدانی كاری باشمان هەیە.
لە كۆتایشدا ناوەڕاستكارەكەی بلاوگرانا ووتی: سەرەڕای ئەنجامدانی 51 یاری لەم وەرزەدا هەست بە ماندوو بوون ناكەم و هەست دەكەم زۆر باشم.