یاریگا–
جولیس کوندی، بەگریکارە لاوەکەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی سێڤییا ئیسپانیا دوای راگەیاندنی جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی، بۆیە چەند یانەیەک هەر زوو بۆ گواستنەوەی هاتنە سەرهێڵ، لەوانەش بارسێلۆنا.
ماڵپەری Cuatroـی ئیسپانیا ئاشکرای کردووە کە کارگێری بلاوگرانا ئامادەیە بەرگریکارە لاوەکەی یانە ئەندەلوسیەکە بگوازێتەوە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە یانەی بەرامبەر ئامادەنیە کەمتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بەرگریکارە بێت، بۆیە کەتەلۆنیەکان داوایان کردووە گۆڕینەوەیان لەگەڵدا بکەن، هەرچەندە یانەکەی بەرامبەر تەنها بە پارە رازیە دەستبەرداری یاریزانەکەی بێت.
کوندی تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی لە سێڤییا هەیە و یانەکەشی بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە 80 ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە، ئەمەش وایکردووە یانەکان لێ دوور بکەونەوە.