یاریگا–
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا چەند کەسێکیان بۆ دەست نیشان کردنی راهێنەری داهاتووی یانەکەیان دەست نیشان کردووە و بەم دواییەش کەسێکی دیکەش ناوی زیاد بووە.
ئێدۆ پیدال رۆژنامەنوسی Onda Cero ئاشکرای کردووە، شایانەکان هەموو ئەو بەربژێرانەی پێشتر رۆژنامە و راگەیاندنەکان باسیان لێوە دەکرد پشتگوێ خستووە و لەگەڵ کریستۆف گاڵتیا راهێنەری پێشووی یانەی لیلی فەرەنسی گفتوگۆکانیان دەست پێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا پۆستی راهێنەرایەتی شایانەکان وەربگرێت.
گالتیا دوای ئەوەی توانی یانەکەی بکاتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسا، وازی لە پۆستەکەی هێنا و دەنگۆیەکیش هەیە لەگەڵ یانەی نیسی ئەم وڵاتەش گەیشتووەتە رێکەوتن.