یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆی ئیسپانیا موچەی میسی لە گرێبەستە نوێیەكەی لەگەل بارسێلۆنا ئاشكرا كرد.
بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی گرێبەستەكەی میسی لەگەل بارسێلۆنا بۆ ماوەی دە ساڵ دەبێت ، دوو ساڵ لە بارسێلۆنا یاری دەكات و دواتر پەیوەندی بە ئینتەر میامی ئەمریكیەوە دەكات و دوو ساڵیش لەوێ یاری دەكات و لە هەمان كاتدا وەك باڵیۆزی بارسێلۆنا لە ئەمریكا كار دەكات.
دوای ئەو دوو ساڵە دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا و دەبێتە هاوبەش و باڵیۆزی یانەكە تا ساڵی 2030.
لە ماوەی ئەو چوار ساڵەی سەرەتادا بڕی 240 ملیۆن وەك موچە وەردەگرێت ، دوو ساڵ لە بارسێلۆنا و دوو سالیش وەك باڵیۆزی بارسێلۆنا لە ئەمریكا و لە هەمان كاتیشدا وەك یاریزانی ئینتەر میامی.
لە ماوەی شەش ساڵی دواتردا بە موچەیەكی جێگیر و لەگەڵ گۆڕانكاریەكان وەك هاوبەش و بالیۆزی یانەكە دەبێت.