یاریگا-
یەكەم لێدوانی داڤید ئالابای نەمساوی و یاریزانی نوێی یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای پەیوەندیكردنی بە یانە شاهانەكەوە.
ڕۆژی ڕابردوو بەشێوەیەكی فەرمی داڤید ئالابا پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە كرد بۆ ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو و هەروەها موچەی ساڵانەی 12 ملیۆن یۆرۆ.
دوای پەیوەندیكردنی بە مێرینگیەوە ئالابا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: یانەیەكی نایابم جێهێشت و پەیوەندیم بە یانەیەكی دیكەی نایابەوە كرد ، من دلخۆشم و شانازی دەكەم كە پەیوەندیم بە ڕیاڵ مەدریدەوە كردووە ، دوای ساڵانێكی زۆر لە بایرن میونشن ڕووبەڕووی ئاڵنگاریەكی نوێ دەبمەوە ، بە تەواوی توانای خۆمەوە هەول دەدەم تا بەردەوەم بین لە نوسینەوەی مێژووی ئەم یانە نایابە ، ناتوانم چاوەڕوان بكەم تا یەكەم یاریم بە درێسی سپیەوە ئەنجام بدەم بەرامبەر هاندەران ، من دلنیام ئەم. گەشتەم سەركەوتوو دەبێت ، لەگەل هەموو مەدریدێستایەك.
ئالابا بە گرێبەستێكی سەربەخۆ دوای كۆتایهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ بایرن میونشن پەیوەندی بە ڕیزەكانی مێرینگیەوە كرد وەك یەكەم گرێبەستی ڕیاڵ مەدرید.