یاریگا-
كەمێك پێش ئێستا خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دواین كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی خۆی سەبارەت بە بارودۆخی یانەكە ساز كرد.
گرنگترین لێدوانەكانی لاپۆرتا لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەدا:
– ڕۆژێكی خۆش بۆ هەموو لایەك ، لەم كۆنگرەیەدا باس لە بارودۆخی یانەكەمان دەكەین.
– دەمەوێت لەم كۆنگرەیەدا داهاتووی یانەكەمان شی بكەمەوە كە لەم ماوەدا قسەی زۆر دەكرێت.
– لە ناوەڕاستی وەرزدا هاتین و پڕۆژەیەكی سەرنەكەوتوومان هەبوو ، دەمانەوێت دەست بە پڕۆژەیەكی سەركەوتوو بكەین.
– یانەكەمان لە ئێستادا لە گواستنەوەكاندایە ، پێشتر ووتمان لە كۆتایی وەرز هەڵسەنگاندن بۆ ڕاهێنەر دەكەین و لە كۆتایی وەرز بڕیاری خۆمان لەسەر دەدەین.
– تەواوی ڕێزمان بۆ كومان وەك ئەفسانەیەكی یانەكە بەڵام پێشتر وتمان كۆتایی وەرز هەڵسەنگاندن بۆئاستی دەكەین.
– بابەتی نوێكردنەوەی گرێبەستی میسی لە ئێستادا كاری لەسەر دەكەین و هەموو شتێك بە باشی دەڕوات بەڵام هێشتا كۆتایی نەهاتووە ، میسی بارسای خۆش دەوێت.
– هەموو شتێكی پێوویست دەكەین بۆ هێشتنەوەی میسی لە بارسێلۆنا.
-هەفتەی داهاتوو گرێبەستی نوێ ڕادەگەیەنین.
– داوا لە ئیدارەی یانەكەمان دەكەم ئارام بگرن وەرزی داهاتوو وەرزێكی سەركەووتوومان دەبێت.
– نامەوێت باس لە گەڕانەوەی پیپگواردیۆلا بكەم ئێستا تەنها هیوای بردنەوەی چامپیۆنسلیگی بۆ دەخوازم.