یاریگا–
کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بریاریداوە ئەم هاوینە دەستبەرداری کالوم هۆدسۆن هێرشبەری یانەکەی بێت و دەرگاشی بۆ هەموو ئەو یانانە کردووەتەوە کە هەوڵی گواستنەوەی بۆ دەدەن.
رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاشكرای دەکات، کارگێری یانە لەندەنیەکە بریاریداوە دوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ داهاتووی هێرشبەرەکەی یەکلایی دەکاتەوە و ئامادەنین گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە و دەستبەرداری دەبن، بەم هۆیەوەش یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێکردووە و چاوەڕێش دەکرێت وەرزی داهاتوو لە بۆندزلیگا بەردەوام بێت.
هۆدسۆن لەوەتەی ساڵی 2016 لە تیپی لاوانی چێڵسی یاری دەکات و تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، ئەو یاریزانە لەم وەرزە بەشداری 37 یاری کردووە و لە ماڵپەری ترانسفێرمارکێتیش نرخی بە 35 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.