ئه‌وروپائیتاڵیا

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خەڵاتێكی دیكەی لەگەڵ یوڤێنتوس بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا- 

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی خەڵاتێكی دیكەی لەگەل یانەكەی بەدەستهێنا.

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی یوڤێنتوسی بۆ وەرزی 2020/2021 بەدەستهێناوە بە دەنگی هاندەران.

هەروەها كوادرادۆ بە باشترین یاریزانی یوڤێنتوس بۆ مانگی ڕابردوو دەستنیشانكرا.

شایەنی باسە كریستیانۆ بە تۆماركردنی 29 گۆڵ خەڵاتی باشترین گۆڵكاری سێریا ئەی بەدەستهێنا و بەوەش بوو بە یەكەم یاریزان كە بتوانێت خەڵاتی گۆڵكاری خولی ئینگلیزی و ئیسپانی و ئیتاڵی بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button