ئه‌وروپائینگلتەرا

محەمەد سەڵاح پیرۆزبایی لە هاری كەین دەكات

Yariga App

یاریگا- 

محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی پیرۆزبایی لە هاری كەینی ئەستێرەی یانەی تۆتنهام دەكات بە بۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی گۆڵكاری پریمەرلیگ بۆ وەرزی 2020/2021.

هاری كەین لە ململانێیەكی چڕ لەگەل محەمەد سەڵاح كە تا كۆتا هەفتەی خولەكە بەردەوامی هەبوو بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكە ، دواجار كەین بە تۆماركردنی 23 گۆڵ و بە جیاوازی گۆڵێك لە محەمەد سەڵاح خەڵاتەكەی بردەوە.

لە دوای بەدەستهێنانی خەڵاتەكە كەین لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: دڵخۆشم بە بردنەوەی ئەم خەڵاتانە ، كە هەرگیز نەمدەتوانی بەدەستیبهێنم بە بێ هاوكاری یانەكەم.

لای خۆیەوە هێرشبەرە میسڕیەكە بۆی نووسیوە : بە تەواوی شایستەی بەدەستهێنانی بووی ، پیرۆزباییت لێدەكەم.

شایەنی باسە بە تۆماركردنی 23 گۆل هێرشبەرە ئینگلیزیەكە خەڵاتی گۆڵكاری پریمەرلیگ و هەروەها بە درووستكردنی 14 گۆڵ خەلاتی گۆلدروستكاری خولەكەی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button