ئه‌ڵمانیا

لیڤاندۆڤسكی ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد

Yariga App

یاریگا- 

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ژمارەیەكی مێژوویی تۆماركرد.

بایرن میونشن لە كۆتا یاری ئەم هەفتەی بۆندسلیگا ڕووبەڕووی ئۆگسبۆرگ بوویەوە و یاریەكەی بە پێنج گۆل بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێ بردەوە.

لیڤاندۆڤسكی توانی گۆڵی پێنجەمی یانەكەی تۆمار بكات و كۆی گۆڵەكانی لەم وەرزەی بۆندسلیگا بۆ 41 گۆڵ بەرز بكاتەوە.

بەوەش هێرشبەرە پۆڵەندیەكە ڕیكۆردەكەی گێرد مۆلەری شكاند كە 40 گۆڵی تۆمار كردبوو لە وەرزێكدا و بوو بە یەكەم یاریزان لە مێژووی خولەكەدا 41 گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button