Loading...
ئه‌وروپائیسپانیا

کۆمەڵێک یاریزانی بارسێلۆنا داهاتوویان دیار نیە

Yariga App

یاریگا
پێدەچێت هاوینی داهاتوو بارسێلۆنا گۆڕانکارییەکی باش لە ریزەکانی یانەکەی بکات و چاوەڕێش دەکرێت چەند ئەستێرەیەک ئەو یانەیە جێبێڵن و گرێبەستەکەیان نوێ نەکرێتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە نوێترین راپۆرتدا ئاماژەی بەوە کردووە، چەند یاریزانێکی بلاوگرانا لەوانەش پیکێ، بۆسکێتس و سێرجی رۆبێرتۆ لەگەڵ یانەکەیان گەیشتونەتە وێستگەی کۆتایی و چاوەڕێش دەکرێت ئەم وەرزە دوایین وەرزیان بێت لەگەڵ یانەکەیان، چونکە تاوەکو ئێستا کارگێری یانەکە ئامادەنەبووە گرێبەستەکەیان نوێ بکاتەوە، ئەمەش لەسەر داوای رۆناڵد کومان راهێنەری یانە بووە.

ئەم سێ یاریزانە وەرزی رابردووش نزیکبوون لە جێهێشتنی یانەکەیان، بەڵام بەهۆی قەیرانە داراییەکەی کە دروست بوو، کارگێری بارسێلۆنا ناچار بوو پارێزگاریان لێ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button