ئه‌وروپائینگلتەرا

برۆنۆ فێرناندێز دوو مەرج بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد دادەنێت

Yariga App

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد برۆنۆ فێرناندێزی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوو مەرج بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی دادەنێت.

فێرناندێز لە گواستنەوەكانی زستانەی 2020 پەیوەندی بە شەیتانە سورەكانەوە كرد لە یانەی سپۆرتینگ لشبۆنەی پورتوگالیەوە و زۆر بە خێرایی جێگای خۆی لە پێكهاتەی سەرەكیدا كردەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ” زە سەن ” ئاستە نایابەكەی برۆنۆ فێرناندێز وایكردووە لە بەرپرسانی یانەكە هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بدەن ، بەڵام ناوبراو دوو مەرج بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی داناوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە ناوەڕاستكارە پورتوگالیەكە هەردوو مەرجەكەی ئەوەیە كە یانەكەی دوو یاریزان بگوازنەوە یەكیان یاریزانێكی دڵی بەرگری و ئەوی دیكەیان یاریزانێكی هێڵی ناوەند.

برۆنۆ فێرناندێز لەگەڵ شەیتانە سورەكان 27 گۆڵی تۆمار كردووە و 17 گۆڵیشی درووست كردووە ، لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button