ئه‌وروپائیتاڵیا

بەپەلە: پیرلۆ گەیشتە دوا وێستگەی لەگەڵ یۆڤێنتۆس

Yariga App

یاریگا
ئاندریا پیرلۆ، راهێنەری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی، چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە دوای شکستی یانەکەیان بەرامبەر ئەیسی میلان بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە یاریگای خۆیان، کارگێری خانمە پیرەکە دەیەوێت لە چەند رۆژی داهاتوو و پێش کۆتایی هاتنی ئەم هەفتەیە راهێنەرەکەیان لە پۆستەکەی دووربخەنەوە و لە شوێنی ئەویش ئیگۆر تۆدۆر هاوکاری بەشێوەیەکی کاتی تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە شوێنی دەگرێتەوە.

یۆڤێنتۆس ئەم وەرزە دوای ئەنجامدانی 35 یاری 69 خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی دێن و نزیکن لەوەی کە لە بلیتی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بێ بەش بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button