ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

پۆگبا داوایەک لە موسڵمانان دەکات

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکارە موسڵمانەکەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە و داوای ئاشتی و پێکەوە ژیام لە موسڵمانان دەکات.

ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەی شەیتانە سوورەکان لە ستۆری هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێک ئاراستەی موسڵمانانی جیهان دەکات و دەڵێت ” جیهان پێویستی بە پێکەوژیانێکی ئاشتیانە هەیە، چەند رۆژێکی کەم بۆ جەژن ماوە، بۆیە وەرن بۆ ژیانێکی ئاشتیانە دوعا بکەین… دوعا بۆ فەلەستینیەکان بکەن “.

پۆگبا یەکێکە لەو یاریزانانەی کە ساڵانی لە کاتی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز هەموو ئەرکە ئایینیەکانی جێبەجێ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button