ئه‌وروپائیسپانیا

سێ راهێنەر پاڵێوراون بۆ شوێنی زیدان

Yariga App

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەی جێبێڵێت و بۆ ئەم مەبەستەش کارگێری یانەکەی لە ئێستاوە بیر لە شوێنگرەوەی دەکاتەوە و سێ راهێنەریان دەست نیشانکردووە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، کارگێری شایانەکان لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی شوێنگرەوەی زینەدین زیدان راهێنەری یانەکەی دەست نیشان بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش رائول گۆنزالێز، ماسیمیلیانۆ ئالێگری و یواکیم لۆف بۆ ئەم پۆستە بەربژێرین و نزیکترینیشیان رائول یاریزانی پێشووی یانەکە و راهێنەری تیپی کاستیایە.

زیدان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای دۆرانەکەی بەرامبەر چێڵسی لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگیش ئاماژەی بە چوونی لە یانەکەیداوە، کاتێک گووتی ریال مەدرید هەمیشە لە چامپیۆنزلیگ دەبێت، بەڵام داهاتووی خۆم نازانم.

بابەتی زیاتر

Back to top button