ڕۆمینیگە: خولی سوپەری ئەوروپا تۆپی پێ تێك دەشكێنێ
یاریگا-
كارل هاینز ڕۆمینیگە بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دووپاتیكردەوە كە یانەكەی دژی خولی سوپەری ئەوروپایە.
دوێنێ یانە باڤاریەكە لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند كەوا دژی بیرۆكەی دروستكردنی خولی سوپەری ئەوروپان و بەشداری تێدا ناكەن.
لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕۆمینیگە ووتی: بەشداریمان لەو پاڵەوانیەتیەدا نەكرد چونكە نامانەوێت بەشێك بین لەو بابەتە.
هەروەها ووتیشی: ئێمە ڕازین بە یاریكردن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، پێوویستە بەرپرسیاریەتی خۆمان لەبیر نەكەین بەرامبەر هاندەرەكانمان ، هەروەها هەست بە بەرپرسیاریەتی خۆمان دەكەین بەرامبەر تۆپی پێ بە گشتی.
لە كۆتایشدا ووتی: گرنگترین شت بەردەوامی گفتوگۆكردنە لە نێوان هەردوولا بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێك چونكە خولی سوپەری ئەوروپا تۆپی پێ تێك دەشكێنێت ، دەبیت ڕێگری لەوە بكەین.