ئهوروپا
سەرۆكی فیفا هەڕەشە لە یانەكانی خولی سوپەری ئەوروپی دەكات
یاریگا-
جیانی ئینڤانتینۆی سویسری و سەڕۆكی یەكێتی تۆپی پێ (فیفا) پێشنیارەكانی خولی سوپەری ئەوروپای ڕەتكردەوە و هەڕەشەی لەو یانانە كرد كە بەشدارن لە خولەكە بە سزای دیاری نەكراو.
ئینڤانتینۆ لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: هیچ گومانێك لەوەدا نیە سەبارەت بە هەڵوێستی فیفا سەبارەت بەو ڕووداوە.
هەروەها ووتیشی: دوێنێ زۆر قسەمان كرد سەبارەت بە جەنگ و تاوان بیستمان و خوێندمانەوە ، قسەی ناخۆش و خراپ دەوترێت سەبارەت بەو یارەی كە خۆشمان دەوێت ، دەمەوێت بە ڕوونی بیڵێم فیفا دامەزراوەیەكە لەسەر بنەمای بەها ڕاستەقینەكانی وەرزش دامەزراوە.
لە كۆتایشدا ووتی: خولی سوپەری ئەوروپی كە لە 12 یانە پێكهاتووە پێچەوانەی سەرجەم یاسا و بەهاكانی یوفا و فیفایە.
شایەنی باسە خولی سوپەری ئەوروپی بە بەشداریكردنی 12یانەی زلهێزی ئەوروپا و بە سەرۆكایەتی فلۆرینتینۆ پێرێز ڕاگەیاندرا.