ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا باس لە داهاتووی کومان و هالاند دەکات

یاریگا
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە چاوپێکەوتنێکی کورت باس لە دەنگۆی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا و دوور خستنەوەی رۆناڵد کومان راهێنەری یانەکەی دەکات.

سەرۆکە نوێیەکەی بلاوگرانا لە شاری سێڤییای ئیسپانیا لە وەڵامی رۆژنامەنوسی رۆژنامەی لاسێستا سەبارەت بە گواستنەوەی گۆڵکارە لاوەکەی زەردەواڵەکان گووتی ” ئەوەی پێویست بێت بۆ وەرزی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت و پێویستە چاوەڕێ بکەین بزانین ئەم وەرزە چۆن کۆتایی دێت ”. لاپۆرتا کاتێک پرسیاری ئەوەی لێدەکرێت ئایا وەرزی داهاتوو راهێنەری یانەکەیان بەردەوام دەبێت یاخود دوور دەخرێتەوە، هیچ وەڵامێکی نەداتەوە.

ماوەیەک لەمەوبەر بەرێوەبەری کارەکانی ئێرلینگ هالاند یاریزانی نەرویجی و باوکی ئەو یاریزانە سەردانی چەندین یانەیان کرد، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە بکەن، یەکێک لەو یانانەش بارسێلۆنا بوو.

Back to top button