ئینگلتەرامۆندیال

لێدوانی نەرویج لەسەر پێکانەکەی ئۆدیگارد

Yariga App

یاریگا-مارتن ئۆدیگارد ئەستێرەی هەڵبژاردەی نەرویج لە یاری شەوی رابردووی وڵاتەکەی بەرامبەر  جیبراڵتار تووشی پێکان هات بەڵام راهێنەرەکەی دەڵێت پێکانەکەی سووکە.

ئۆدیگارد بووەتە یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی یانەی ئارسناڵ لەم وەرزەدا و پێکانەکەی ترسی خستە نێو دڵی یانەکەی، بەڵام  سەیڵت سۆلباکین راهێنەری نەرویج وتی “پێکانەکەی مەترسیدار نیە، ئومێدم زۆرە بتوانێت رۆژی شەممە بەرامبەر تورکیا یاری بکات”.

مارتن لە زستانی ئەمساڵدا بە خواستن گوێزرایەوە گەنەرز بەڵام لە کۆتا شەش یاری یانەکەدا، لە سەرجەمیان لە پێکهاتەی سەرەکی بووە و بووەتە جێگەی ستایشی یانەکە و هاندەران.

بابەتی زیاتر

Back to top button