ئه‌وروپا

بە ژمارە تەنها یەك یانە گۆڵی زیاتر لە بارسێلۆنا تۆمار كردووە لە خولە بەهێزەكانی ئەوروپا

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە ڕاهێنەرایەتی ڕونالد كومانی هۆڵەندی لەم دواییانەدا ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردووە لە ڕووی هێرشبەریەوە.

دوای تۆماركردنی شەش گۆڵەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد بارسێلۆنا كۆی گۆڵەكانی لە خولی ئیسپانی بۆ 67 گۆڵ بەرزكردەوە و ئەوەش دووەم باشترین ڕێژەی تۆماركردنی گۆڵە لە خولە بەهێزەكانی ئەوروپا لە دوای بایرن میونشن بە 78 گۆڵ.

هەروەها لەسەر ئاستی ئەوروپا لەم وەرزەدا سێیەم باشترین یانە دێت لەڕووی تۆماركردنی گۆڵەوە لە دوای بایرن بە 118 گۆڵ و مانچێستەر سیتی 104 گۆڵ.

شایەنی باسە بارسێلۆنا لە پلەی دووەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی چوار خاڵ لە ئەتلەتیكۆی پێشەنگەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button