هالاند: هیوادام بەسەركردایەتی ئەم یاریزانەی ڕیاڵ مەدرید یاری بكەم
یاریگا-
ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی خواستی خۆی بۆ یاریكردن لەگەل مارتن ئۆدیگاردی هاونیشتیمانی دەربڕی.
لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا هالاند ووتی: ئۆدیگارد 25 یاری نێودەوڵەتی ئەنجام داوە هێشتا لە تەمەنی لاوێتیدایە ئەزمونێكی زۆری هەیە لە یاریكردن.
هەروەها ووتیشی: من بە جۆش و خرۆشەوە تامەزرۆی یاریكردنم لەگەڵی شارەزایی و توانایەكی گەورەی هەیە هیوادارم سودی لێ وەربگرم كاتێك لە هەلبژاردەكەمم.
سەبارەت بە بەراوردكردنی لەگەل ڕۆناڵدۆ و میسی ووتی: ڕاگەیاندنەكان بەردەوام ئەو بەراوردكاریە دەكەن ، هێشتا لەهەولی بەرەوپێشچوندام.
گۆڵكارەكەی دۆرتمۆند بەردەوام بوو ووتیشی: ئەو دوانە لە شوێنێكی تەواو جیاوازدان ، زۆر دەستكەوتی كۆمەڵ و تاكیان بەدەستهێناوە بۆ ماوەی 15 ساڵ بۆیە گەشتن بە ئاستی ئەوان پێوویستی بە هەوڵدانێكی زۆر هەیە.
لە كۆتایشدا ووتی: هێشتا سێ سالم ماوە لەگەڵ دۆرتمۆند لێرە بەردەوەم ئەبم و ڕێز لە گرێبەستەكەم دەگرم.