ئیسپانیا
لوکاس ڤازکێز بڕیاری داوە ڕیاڵ مەدرید جێ بهێڵێت و دوو یانەی ئینگلیزیش گرنکی پێ دەدەن
یاریگا- لوکاس ڤازکێز بڕیاری داوە ڕیاڵ مەدردید جێ بهێڵێت و لە ئێستاوە ئامادەیە گوێ لە دەسترێشخەری یانەکانیتر بگرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی مارکای ئیسپانی لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان ڕایاڵ و ڤازکێز، یاریزانە ئیسپانییەکە بە یانەکەی وتووە دەیەوێت بتێرنابیۆ جێ بهێڵێت.
ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەکات کە لە ئێستادا لە پریمەرلیگەوە یانەکانی لیز یونایتد و ئیڤەرتن گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانە 29 ساڵییەکە دەدەن.
پێشتریس دەنگۆ هەبوو تۆتنهام و ئەی سی میلان نیازیان لە گواستنەوەی ناوبراو هەیە.