زێدان: لە بارودۆخێكی باشداین و مەترسی ناخەمە سەر بێنزیما
یاریگا-
زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەیان لە ڕیاڵ ڤایادۆلید.
لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 24ی خولی ئیسپانی ڕیاڵ مەدرید بوو بە میوانی ڤایادۆلید و توانی یاریەكە بە تاكە گۆڵێكی كارلۆس كاسیمیرۆ لێ بباتەوە و لە ئەتلەتیكۆ مەدریدی پێشەنگ نزیك ببێتەوە.
لەدوای یاریەكە زێدان ووتی: پێوویست ناكات هیچ پەیامێك بۆ یاریزانەكانم بنێرم ، ئەوە بردنەوەیەكی گرنگ بوو ، هەروەها چوارەم بردنەوە بوو لەسەڕ یەك، پێوویستە بەردەوام بین لە كاركردن.
سەبارەت بە بارودۆخی بێنزیما ووتی: دواتر دەیبینین ئێستا ناتوانم پێتان بڵێم ، مەترسیش لەسەری درووست ناكەم ئەگەر ئامادە نەبێت ئەوا لە چامپیۆنسلیگ بەرامبەر ئەتلانتا یاری ناكات.
لەكۆتایشدا ووتی: ئێمە لە بارودۆخێكی باشداین ، لەسەر ئەنجامە باشەكانمان بەردەوام دەبین ، هەموو یاریزانەكان بە باشی خۆیان ئامادە دەكەن بۆ یاریەكەی ڕۆژی چوار شەممە لە چامپیۆنسلیگ بەرامبەر ئەتلانتا.