ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ
هاندەرانی چێڵسی داوای نوێكردنەوەی بۆندەكەی هازارد دەكەن… هازارد: كوا قەڵەمەكە؟
یاریگا- لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەلاتی باشترینەكانی پریمەرلیگ یەكێك لە ئامادەبووان داوا دەكات لە هازارد كە چێڵسی جێنەهێڵێت و بۆندەكەی لەگەڵ بلوز نوێ بكاتەوە.
لە ساتی وەرگرتنی خەڵاتەكەی یەكێك پێی ووت بۆندەكەی لەگەڵ چێڵسی نوێ بكاتەوە و بەلجیكیەكەش ووتی: كوا قەڵەم؟
هەروەها ووتیشی: دڵخۆشم بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە، پەیوەندیم لەگەڵ هاندەران باشە، سەركەوتوو بووین لە گەشتن بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو و گەشتینە یاری كۆتایی خولی ئەوروپی، ئامانجمان دڵخۆشكردنی هاندەرەكانمانە.
هازارد خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی چێڵسی وەرگرت و هەروەها خەڵاتی جوانترین گۆڵی ئەم وەرزەی وەرگرت.