جیهان
مۆلەر ستایشی ئاستی ئەهلی دەكات
یاریگا –
تۆماس مۆلەری ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات ستایشی ئاستی ئەهلی میسڕی دەكات.
بایرن میونشن لە قۆناغی پێش كۆتایی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ئەهلی بردەوە و خۆی گەیاندە یاری كۆتایی جامی جیهانی یانەكان.
لە دوای یاریەكە مۆلەر ووتی: ”دەزانین ئەهلی زۆر لە ئێمە دەچن ، ئەوان وەك بایرن میونشنی میسڕ و كیشوەری ئەفریقا وان ، مێژوو و كلتوری خۆیان هەیە”.
هەروەها بەردەوام بوو ووتیشی: هەرگیز یاریەكەی بەرامبەر ئەهلی ئاسان نەبوو بۆ ئێمە ، جەنگاین لە پێناو گەشتن بە یاری كۆتایی ، ئەوە بوو لە كۆتایشدا سەركەوتین.
لە كۆتایشدا ئەستێرەكەی باڤاری ووتی: ئامانجمان لە هاتن بۆ ئێرە بردنەوەی نازناوەكەیە و یەكسان بوونەوە لەگەڵ دەستكەوتەكەی بارسێلۆنا ، بردنەوەی شەش نازناو لە وەرزێكدا.