ئهوروپا
سۆلشایەر ووردەكاری پێكانەكەی پۆگبا ڕووندەكاتەوە
یاریگا- ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ، وردەكاری پێكانەكەی پۆل پۆگبای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەی ڕووندەكاتەوە.
مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری ئێڤەرتۆنی كرد، و یاریەكەش بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوو.
لە گێمی یەكەمی یاریەكەئەستێرە فەڕەنسیەكە تووشی پێكان بوو ، بەهۆیەوە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت.
سەبارەت بە پێكانەكەی پۆگبا ڕاهێنەرە نەرویجیەكە ووتی:
” پۆگبا بەهۆی ئازاری ماسولكەكانیەوە نەیتوانی بەردەوام بێت لە یاریكردن ، ئەمڕۆ پشكنینی زیاتر ئەنجام دەدات تا ماوەی دووركەوتنەوەكەی دیاری بكرێت ”.
زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن پۆگبا ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.