ئیسپانیا

سوارێز: پێشبینی بڕیارەكەی بارسێلۆنام نەدەكرد

Yariga App

یاریگا- لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی باسی لەوە كرد چۆن هاوینی ڕابردوو بارسێلۆنای جێهێشت.

لە چاوپێكەوتنیدا كە ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردووەتەوە سوارێز ووتی:

”كاتێك بارسێلۆنا پێی ووتم كە ئیتر پشتم پێنابەستن شتێكی سەخت بوو ، هەرگیز چاوەڕێی ئەو بڕیارەم نەدەكرد”.

هەروەها ووتیشی:  ئەوە كاتێكی زۆر سەخت بوو بەهۆی ئەو شێوازەی كە ڕوویدا.

” كومان پەیوەندی پێوە كردم و پێی ووتم لە پلانەكانیاندا نیم ” .

هێرشبەرە ئۆرۆگوایەكە ووتی: ئەو كاتەی بارسێلۆنا بە فەرمی پێی ووتم كە چیتر پشتم پێنابەستن، یانەی زۆر لەسەر هێڵ بوون بەڵام لەبەر بەرژەوەندی خۆم و خێزانەكەم ئەتلەتیكۆم هەڵبژارد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button