یاریگا–
رۆبێرتۆ مانسینی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا وادەی وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دیاریی دەکات.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری فتبۆل ئیتاڵیا، راهێنەرەکەی ئازۆری لەبارەی داهاتووی خۆی دەڵێت ” بریارمداوە دوای یۆرۆی 2020 و هەروەها مۆندیالی 2022 واز لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەم بێنم و جارێکی دیکە لەگەڵ یانەکان کار بکەمەوە “.
مانسینی ئەوەشی گووت نازانێت لە دوای ئەو کێ ئەو پۆستە وەردەگرێت، بەڵام هەر یەکە لە ئانچێلۆتی، گاسپرینی و ئالێگری بە شایستەی ئەک پۆستە دەزانێت.