ئیسپانیا
كومان: ناكرێت لە یاریەكدا دوو لێدانی سزا لەدەست بدەین
یاریگا- ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هێرش دەكاتە سەر یاریزانەكانی دوای بردنەوەكەیان لە كۆرنیا.
بارسێلۆنا توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا دوای بردنەوەیان لە كۆرنیا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام ، كە دوو گۆڵەكە لە كاتی زیادكراوی یاریەكەدا تۆمار كرا.
لە دوای یاریەكە كومان ووتی: ناكرێت یانەیەكی وەك بارسێلۆنا نەتوانێت لە یاریەكی لەو شێوەدا بە زووترین كات كۆتایی پێ بهێنێت و یەكلای بكاتەوە.
هەروەها ووتیشی: شتێكی ئاسای نیە لەدەستدانی دوو لێدانی سزا ، تێناگەم لەوە چۆن ئەوە ڕوویدا.
ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە بەردەوام بوو ووتی: پێویستە بارودۆخەكە شی بكەینەوە تا بزانین بۆچی پێویست بوو 120 خولەك یاری بكەین ، بەڵام بێگومان میسیمان لەدەستدا كە دەیتوانی هەر زوو یاریەكە یەكلابكاتەوە.