ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: لۆكا یۆڤیچ پەیوەندی بە ئینتراخت فرانكفۆرتەوە كرد

یاریگا- كەمێك پێش ئێستا پەڕەی فەڕمی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پەیوەندیكردنی لۆكا یۆڤیچی بە یانەی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئەڵمانیەوە ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە یاریزانە سڕبیەكە بە شێوەی خواستن تا كۆتایی وەرز پەیوەندی بە یانە ئەڵمانیەكەوە دەكات.

یۆڤیچ لە هاوینی 2019 پەیوەندی بە ڕیاڵەوە كرد بەڵام سەركەوتوو نەبوو لە سەلماندنی تواناكانی خۆی و لە پلانەكانی زێدانی ڕاهێنەردا نەبوو.

شایەنی باسە یاریزانە 23 ساڵانەكە لەگەل ڕیاڵ مەدرید بەشداری لە 32 یاری كرد لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان تەنها دوو گۆڵی تۆمار كردو دووگۆڵی شی درووست كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button