یاریگا- گوندۆگان ڕای خۆی دەربڕی سەبارەت بە بەراوردكردنی لیۆنێل میسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و كە پێی وایە ڕۆناڵدۆ ئاستێكی بەرزی هەیە بەڵام ناگاتە ئاستی میسی.
ئەستێرەی هێڵی ناوەندی مانچستەر سیتی لە لێدوانەكانیدا بۆ كەناڵی (DAZN): من یەكێكم لە هاندەرەكانی ئەفسانە زیندووەكەی بارسێلۆنا، میسی لە ئاستێكدایە كە بە جیاوازیەكی زۆر لە پێش ئەوانی دیكەوەیە.
هەروەها ووتیشی: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ئاستێكی بەرزدایە و لە دوای میسی دێت، بەڵام بە ڕای من میسی لە جیهانێكی ترەوە هاتووە.
لە كۆتاییدا ووتی: لەو باوەڕەدا نیم چانسمان هەبێت دووبارە یاریزانێكی تری هاوشێوەی میسی ببینینەوە، من هاندەرێكی سەرسەختی ئەوم