ئیسپانیا

باشترین یاریزان و باشترین گرێبەستی میرکاتۆی هاوینەی بارسێلۆنا دیاری کرا

یاریگا –

مۆندێپۆرتیڤۆ، داوای لە ئەندامانی یانەی بارسێلۆنا کرد باشترین یاریزانی ئەم وەرزە تاوەکوو ئێستا و باشترین گرێبەستی هاوینەی یانەکەیان بناسێنن، ئەنجامەکانیش سەرنجڕاکێش بوون.

یانەی بارسێلۆنا، ساڵی 2023ی بەباشی کۆتایی پێنەهێنا. دۆخی تیپەکە لە لالیگا باش نییە و بە جیاوازی حەوت خاڵ لەگەڵ ریال مەدرید و جیرۆنا لە پلەی چوارەمی رێزبەرندی لالیگادایە. هەرچەندە لە چامپیۆنزلیگ خۆی گەیاندە قۆناغی 16 بەڵام لە تیروپشکەکاندا قورسترین پشکی بەرکەوتووە و دەبێت رووبەڕووی ناپۆلی ببێتەوە.

لە هاویندا بارسێلۆنا جگە لە ئۆریۆل رۆمیۆ گرێبەستەکانیتری بێبەرامبەر بووە. ئیلکای گۆندۆگان وەک کاپتنی سیتی پەیوەندی بە بارسا کرد و جواو فیلیکس و کانسێلۆش بە خواستن پەیوەندییان بە یانە کەتولۆنییەکە کردووە.

لە راپرسییەکەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆدا، ئینیگۆ مارتینێز بە باشترین گرێبەستی میرکاتۆی هاوینەی بارسێلۆنا دەستنیشانکرا و لەبەرامبەر یاریزانە نوییەکانیتردا دەنگی زیاتری بەدەستهێنا. کانسێلۆ و فیلیکس و گوندۆگانیش لە پلەکانیتردا هاتن.

لە راپرسیی باشترین یاریزانی بارسادا، رۆناڵد ئاراوخۆ بە 28%ی دەنگەکان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. فرانکی دی یۆنگ بە رێژەی 19.33% پلەی دووەمی بەدەستهێنا و گاڤی و تێرشتێگن بە رێژەی 17.33% و 14.33% پلەکانیتریان بەدەستهێنا.

هەروەها لامین یامال وەک دیاردەی ئومێدبەخشی ئەم وەرزە هەڵبژێردرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button