ئینگلتەرا
چەند ئامارێك دوای گەیشتنی تۆتنهام بە یاری كۆتایی
یاریگا- یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە سەركردایەتی جۆزێ مۆرینهۆی پورتوگالی توانیان خۆیان بگەیەننە یاری كۆتایی جامی كاراباو.
تۆتنهام بە دوو گۆڵی موسا سیسۆكۆ و هیونگ مین سون لە برینفتوردی بردەوە و بوو بە لایەنێكی یاری كۆتایی جامەكە.
گرنگترین ژمارە و ئامارەكان دوای گەیشتنی سپێرز بە یاری كۆتایی:
- تۆتنهام بوو بە دووەم یانە زۆرترین جار بگاتە یاری كۆتایی كاراباو كەپ بە نۆ جار ، لە دوای لیڤەرپول دێت كە 12 جار بووە.
- جۆزێ مۆرینهۆ سێیەم ڕاهێنەرە لە مێژوودا لەگەل سێ یانەی جیاواز بگاتە یاری كۆتایی جامی كاراباو ( چێڵسی ، مانچێستەر یونایتد ، تۆتنهام ).
- مۆرینهۆ هیچ یاریەكی نەدۆڕاندووە كە گەشتبێتە یاری كۆتایی كاراباو و توانیویەتی چوار جار جامەكە بەدەستبهێنێت.
- لە دوای حەوت ساڵ یەكەمجارە تۆتنهام دەگاتە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیەكی ناوخۆیی.