ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: راجا ناینگۆلان گەڕایەوە کالیاری
یاریگا-یانەی کالیاری بەفەرمی گەڕانەوەی راجا ناینگۆلانی راگەیاند.
ناوەڕاستکارە بەلجیکییەکە پارساڵی بە خواستن لە کالیاری بەسەربرد، بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان ئینتەر و یانە دێرینەکەی ناوبراو بە خواستن تا کۆتایی وەرز دەگەڕێتەوە.
ناینگۆلان سەرەتا لە کالیاری دەرکەوت و لە بەیاننامەی یانەکەدا هاتووە”کالیاری کاڵچیۆ خۆشحاڵە رایبگەیەنێت کە خزمەتەکانی یاریزان راجا ناینگۆلانمان بەدەست هێناوە لە ئینتەرەوە تاوەکو کۆتایی وەرز بە خواستن. وەکو خۆشەویستییەکی دوورودرێژ و بە ئاوێتەبوونی لەگەڵ رەنگی سوور و شین دا، جارێکیتر کالیاری و ناینگۆلان بەیەک دەگەنەوە”.
یاریزانە بە ئەزموونەکە وەرزی رابردوو شەش گۆڵی تۆمارکرد و شەش گۆڵیشی دروست کرد بۆ کالیاری.