كومان: ئامادەنەبوونی میسی كاریگەری دەبێت لەسەرمان
یاریگا- ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە یاریەكەیان بەرامبەر ئیبار سەخت دەبێت بۆیان.
بڕیارە سبەینێ لە یاریگای كامپ نۆو بارسێلۆنا میوانداری ئیبار بكات لە میانەی یاریەكانی گەڕی 16ی خولی ئیسپانی.
لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان كومان ووتی: یاریەكی سەختمان لەپێشە بەرامبەر ئیبار ، یانەیەكی بەهێزن و لەتوانایاندایە بە درێژایی یاریەكە فشار درووست بكەن، بۆیە دەبێت لە سەرەتایی یاریەوە گۆڵ تۆمار بكەین و لە بارودۆخێكی باشدا بین.
سەبارەت بە میسی ووتی: لیۆ هەستی بە ئازار كرد لە قاچی ڕاستیدا و بەهۆیەوە نەیتوانی بگەڕێتەوە مەشق و ڕاهێنانەكان و پزیشكەكان پێیان ڕاگەیاندین هەفتەیەك بەسە تا بە تەندروستیەكی باشەوە بگەڕێتەوە.
هەروەها ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ووتیشی: ئامادەنەبوونی میسی هەمیشە دۆڕانێكی گەورەیە بۆمان، هیوادارم ئەو یاریزانانەی لە شوێنی ئەو یاری دەكەن بتوانن كاریگەری خۆیان لەسەر یاریەكە هەبێت.
سەبارەت بە چاوپێكەوتنەكەی میسی ووتی: ڕاستەوخۆ چاوپێكەوتنەكەم نەبینی بەڵام ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەكان خوێندمەوە ، پێم خۆشە كە ووتی لە كۆتایی وەرزدا بڕیار لەسەر داهاتووی دەدات،ناتوانم كاریگەریم لەسەر بڕیارەكانی هەبێت وچاوەڕوان دەبین بزانین چی ڕوودەدات.