ئیسپانیا
بەپەلە: لێدوانی بارسێلۆنا سەبارەت بە پێكانەكەی میسی
یاریگا- یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە پێكانەكەی لیۆنێل میسی ئەفسانەی یانەكەی بڵاوكردەوە.
بارسێلۆنا سێ شەممەی داهاتوو بەرامبەر ئیبار یاری دەكات لە میانەی یاریەكانی گەڕی 17ی خولی ئیسپانی لە یاریگای كامپ نۆو.
بەپێی بەیاننامەكەی بارسێلۆنا میسی لە ئەژنۆی ڕاستیدا پێكانی هەیە و بەوهۆیەوە ناتوانێت بەشداری یاری داهاتووی یانەكەی بكات.
📋 COMUNICAT MÈDIC | Messi
El futbolista argentí està completant el tractament del seu turmell dret https://t.co/VvcBF1bMtC pic.twitter.com/KOB7mCfVOc— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) December 27, 2020
وا چاوەڕوان دەكرێت لە دوای یاریەكەی ئیبار میسی بگەڕێتەوە مەشق و ڕاهێنانەكانی بلاوگرانا.