ئیسپانیا

میسی باشترین ڕاهێنەرەكانی دەستنیشان دەكات

Yariga App

یاریگا-  لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باشترین ڕاهێنەری خۆی ئاشكرا دەكات.

لە نوێترین لێدوانیدا كە بێژەری ئیسپانی جۆردی ئیفۆل بەشێك لە لێدوانەكانی بڵاوكردووتەوە و تێیدا باشترین ڕاهێنەر ئاشكرا دەكات كە لە ژێر دەستی ڕاهێنانی كردووە.

وا بڕیارە تەواوی چاوپێكەوتنەكەی سبەینێ یەك شەممە بڵاوببێتەوە.

گۆڵكارە ئەرجەنتینیەكە ووتی: گواردیۆلا شتێكی تایبەت و نایابی هەیە ، وا دەكات شتەكان بە جیاوازی ببینیت ، ئەو بە شێوازێكی نایاب ئامادەكاری دەكات بۆ یاریەكان لە ڕووی بەرگری و هێرشبردنەوە.

هەروەها ووتیشی: گواردیۆلا پێش یاریەكان لەگەڵمان كۆدەبوویەوە و پلانی جیاوازی بۆ یاریەكە دانابوو ، چۆن دەست پێدەكەین و چۆن تەواو دەبین .

لە كۆتایشدا ووتی: من كاتێكی زۆرم لەگەڵ گواردیۆلا و ئینریكی بەسەربرد، كە دوو باشترین ڕاهێنەر بوون كە ڕاهێنانم كردبێت لەژێر دەستیاندا ، ئینریكی وایلێكردم زیاتر گەشە بكەم ، زۆر شت لەوان فێربووم.

بابەتی زیاتر

Back to top button