ئیسپانیا
زەیدان: وەڵامی لێدوانەكانی كومان نادەمەوە
یاریگا- زەینەدین زەیدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕەتیكردەوە وەڵامی لێدوانەكانی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری بارسێلۆنای ڕكابەری بداتەوە.
زەیدان لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكەیان بەرامبەر گرانادا ووتی: یاریەكە زۆر گرنگ دەبێت و بەرامبەر یانەیەك یاری دەكەین كە وەرزێكی باشیان پێشكەش كردووە ، پێوویستە بە باشی خۆمان ئامادە بكەین چونكە هیچ یاریەكی ئاسان بوونی نیە.
سەبارەت بە لێدوانەكانی كومان ووتی: ئەوە بێزارم دەكات ، ناوبژیوان هەیە بڕیار دەدات و كارەكانیان سەخت و ئاڵۆزە ، من باسی ئەوە ناكەم كە كومان چی ووتووە و گرنگ نیە بەلامەوە ، ئەوەی گرنگ بێت ئەوەیە سبەینێ یاریەكی گرنگمان هەیە و تەنها بیر لەو ڕوووبەڕوونەوە دەكەینەوە.