ئیسپانیا

میسی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە دەیەوێت لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوام بێت

Yariga App

یاریگا- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باسی لەو بارودۆخەی كرد كە لە هاوینی ڕابردوودا لەگەڵ یانەكەی تووشی بووە.

هاوینی ڕابردوو میسی لەگەڵ بارسێلۆنا تووشی بارودۆخێكی جیاواز بوو بڕیاری ڕۆشتنی لە یانەكە دا.

میسی لە چاوپێكەوتنیدا لەگەل كەناڵی ” la sexta tv” كە بەشێكی ووتەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە ووتی: من باشم ، لە هاوینی ڕابردوودا ساتێكی خراپم هەبوو لەگەڵ یانەكە ، لەگەڵ ئەوەی كۆتایی وەرزدا پێیدا ڕۆشتم و پرۆفاكس و ئەوەی دواتر ڕوویدا.

هەروەها ووتیشی: من لە سەرەتادا باش نەبووم ، ئەوە هەمووی لە سەرەتای وەرز بوو ، بەڵام ئێستا هەست بە باشی و جۆش و خرۆش دەكەم ، دەتوانم جارێكی دیكە بجەنگم و شەڕ بكەم.

” دەزانم یانەكە لەسەر ئاستی ئەنجام و بەڕێوەبردن بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت ، بەڵام هیوادارم هەموو ئەوانە تێبپەڕێنین ”.

وابڕیارە چاوپێكەوتنەكە بە شێوەیەكی تەواو لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو پەخشبكرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button