ئینگلتەرا

مۆرینهۆ پەیوەندی بە یاریزانێکی ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات

Yariga App

یاریگا- جۆزێ مۆرینهۆ پەیوەندی بە یاریزانێکی ڕیاڵ  مەدریدەوە دەکات و چاوی له کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ مێرەنگی تا بیگوازێتەوە ڕیزەکانی تۆتنهام.

بە گوێرەی بەرنامەی ئێلشیرینگیتۆی ئیسپانی، ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە پەیوەندی بە لوکا مۆدریچەوە کردووه و داوای لێ کردووە ڕوو بکاتە سپێرس و بیکاتە یەکێک لە گرێبەستەکانی هاوینەی.

یاریسازە کرواتییەکە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ شاهانەکان کۆتایی دێت و پێناچێت لەو ماوەیە زیاتر لەگەڵ مەدریدییەکان بمێنێتەوە.

مۆدریچ تەمەنی گەشتۆتە 35 ساڵ. ئەزموونی یاریی کردنی لە تۆتنهام هەیە و پێشتر لە ماوەی نێوان 2008-2012 درێسی یانە لەندەنییەکەی دەپۆشی پێش ئەوەی ڕوو بکاتە ڕیاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button