ئیسپانیا
پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید بارسێلۆنا پەیامێك بۆ سوارێز دەنێرێت
یاریگا- یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید پەیامێك بۆ هێرشبەری پێشووی یانەكەی لویس سوارێزی ئۆرۆگوای دەنێرێت.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید لە دێربی مەدرید ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.
پەڕەی فەڕمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گۆڵێكی لویس سوارێزی بەرامبەر ڕیاڵ مایۆركا بڵاوكردووەتەوە و نووسیویانە: چ گۆڵێكە، گۆڵەكەی سوارێز پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی پۆشكاش ” جوانترین گۆڵی ساڵ ” بەختێكی باش لە كۆتاییدا.
😳 What a goal!
🏆 @luissuarez9, is nominated for the FIFA #Puskas Award 2020.
💪 Good luck in the final! pic.twitter.com/adeSdUh7R7— FC Barcelona (@FCBarcelona) December 11, 2020