یاریگا–
یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی ئۆفەرێکی پێشکەش بە عەلی دایی یاریزان و راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئێران کردووە.
رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی زانیاریی دەستکەوتووە یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی کە کارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە دەکات، ئۆفەرێکیان پێشکەش بۆ گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی ئێران کردووە، بەڵام دیار نیە ئەم ئۆفەرە لە پێناو چیە و پۆستەکەی ئەو راهێنەرە لە یانەکە چی دەبێت. یانەکەی شاری لیڤەرپوول لەلایەن فەرهاد موشیری سەرمایەداری بە رەگەز ئێرانی خاوەنداریەتی دەکرێت و دەگوترێت ئەو داواکەی لە دایی کردووە.
عەلی دایی دوای وازهێنانی لە یاریی کردن لە چەند یانەیەکی وڵاتەکەی راهێنەرایەتی کرد و ماوەیەکی زۆرە وازی لەو کارە هێناوە.