ئینگلتەرا
لەو کاتەوەی گواردیۆلا هاتۆتە پریمەرلیگ سیتیزنس پێشەنگەم ڕووەوە
یاریگا- یانەی مان سیتی گەڕاوەتەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکانی و ئەمشەویش بردنەوەیەکی گرنگی تۆمار کرد بەسەر یانەی فوڵهامی میوانی.
کوڕانی پیپ گواردیۆلا هەر له گێمی یەکەمدا دوو گۆڵیان تۆمار کرد و تا کۆتایی یارییەکە ئەنجام هەر بەو شێوەیە مایەوە و دووەم بردنەوەی لەسەر یەکیان تۆمار کرد بۆ یەکەمین جار لەم وەرزەی پریمەرلیگ.
بەو دوو گۆڵە، سیتیزنس کۆی گۆڵەکانی گەیشتە 400 گۆڵ لەوەتەی گواردیۆلا مانگی 7ی ساڵی 2016 ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی گرتە دەست.
هیچ کام لە یانە ڕکابەرەکانی پریمەرلیگ نەگەشتوونەتە ئەو ژماره گۆڵە کاتێک پیپ هاتۆتە پریمەرلیگ، بەم شێوەیە:
– مان سیتی 400 گۆڵ
– لیڤەرپووڵ 358 گۆڵ
– تۆتنهام 309 گۆڵ
– چێڵسی 301 گۆڵ