چامپیۆنزلیگ

سۆلشایەر ئامانجمان پێشەنگی كۆمەڵەكەیە

Yariga App

یاریگا- ئۆلی گونار سۆلشایەر، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یوونایتدی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بردنەوەكەیان لە ئیستانبوڵ باشاكشاهیری توركی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

شەیتانە سورەكان توانیان بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە یانە توركیەكە ببەنەوە و نزیكن لە گەشتنیان بە قۆناغی داهاتوو.

سۆلشایەر ڕەزامەندی خۆی دەربڕی دوای ئەو ئاستەی یانەكەی پێشكەشی كردوو، هیوای خواست بە پێشەنگی كۆمەڵەكە بگەنە قۆناغی 16.

ڕاهێنەرە نەرویجیەكە لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دوای یاریەكە ووتی: هەر لە گێمی یەكەم هەستم كرد ئامانجەكەمان پێكاوە بە خێرایی ، بۆیە وویستمان یاری بكەین و چێژ وەرگرین،هەرواش بوو.

” شەوێكی خولی یانە پاڵەوانەكان لە ئۆلد ترافۆرد ، هەمیشە پێشبینی ئەوە دەكەیت یاریزانەكان چێژ لە خۆیان وەرگرن، چەند گۆڵێكی نایابمان تۆمار كرد ، من دلخۆشم”.

سەبارەت بە لێدانە سزاكەی ڕاشفۆرد لە جێگای برۆنۆ ووتی: ماركۆس بە باشی لێدانی سزا جێبەجێ دەكات، برۆنۆ تەواو متمانە پێكراوە، بەڵام ئەگەر برۆنۆ بیەوێت بیدات بە ڕاشفۆرد بۆ نا؟.

لە كۆتایشدا ووتی: پێوویستمان بە تەنها یەك خاڵە بۆ سەركەووتن، بەلام ئێمە دەمانەوێت پێشەنگی كۆمەڵەكەمان بین.

مان یۆنایتد بە كۆكردنەوەی 9 خال پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرتووە و هەردوو یانەی لایپزیگ و پاریس سان جێرمان كێبڕكێی ڕیزبەندی دووەم دەكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button