مۆرینهۆ حەوت تاقیکردنەوەی ئێجگار قورسی لە پێشە
یاریگا- کۆتایی هاتنی یارییە نێودەوڵەتییەکان ئەگەر بۆ زۆرێک لە ڕاهێنەرانی یانەکان وەک مژدەیەک بێ، بۆ جۆزێ مۆرینهۆ دەستپێکی زنجیرەیەک تاقیکردنەوەی ئێجگار زەحمەتە کاتێک پریمەرلیگ دەست پێ دەکاتەوە و تۆتهنام خشتەی یارییەکانی خۆی دەبینێتەوە.
سپێرس ئەمشەو بەرامبەر مان سیتی یەکێک له قورسترین ئەزموونەکانی چەند هەفتەی داهاتووی خۆی دەست پێ دەکات و یاری دوای یاریی دەبێت خۆی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی قورس ئاماده دەکات بەم شێوەیە:
تۆتنهام x مان سیتی (ئەشەو کاتژمێر 8:30)
چێڵسی x تۆتنهام 11/29
تۆتنهام x ئارسیناڵ 12/5
کریستاڵ پاڵاس x تۆتنهام 12/5
لیڤەرپووڵ x تۆتنهام 12/16
تۆتنهام x لیستەر سیتی 12/19
وڵڤرهامپتن x تۆتنهام 12/26
ئەوەی جێی ترسی ڕاهێنەرە پورتوگالییەکەیە، سەرجەمی ئەو حەوت یانانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، لە ئێستادا 10 یانەکەی ڕیزەبەندی پریمەرلیگن جگە لە ئارسیناڵ کە پلەی 11ی گرتووه. ئەوە و، لەگەڵ یارییەکانی یۆرۆلیگ و پاڵەوننێتی نێوخۆی هەر لەو ماوەیەدا.
ئەنجامی ئەو حەوت یارییە دەریدەخات داخۆ چی بەسەر پێگەکەی تۆتنهامدا دێت کە ئێستا بە تەنها خاڵێک لە دوای لیستەر سیتی پێشەنگەوەیە.