ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
لیڤەرپوڵ گفتوگۆی دەست پێکردووە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێک
یاریگا- یانەی لیڤەرپووڵ چۆتە گفتوگۆی گواستنەوەی بەرگریارێکی خولی ئەڵمانیەوە و دەیەوێت جێگەکەی ڤیرجل ڤان دایکی پێکراو پڕ بکاتەوە.
وەک لە ڕۆژنامەی میترۆی ئینگلیزیدا هاتووە، یۆرگن کڵۆپ خواستێکی زۆری لەسەر ئۆزان کاپاکی بەرگریکاری شاڵکە هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوانن یانەکەی بۆندسلیگا لەو نرخەی داوای دەکەن [40] ملیۆن پاوەند، بێنە خوارەوە. لە بەرامبەردا ڕێدز 20 ملیۆن و لەگەڵ 10 ملیۆنیتری گۆڕانکارییەکانی خستۆتە سەر مێزی مامەڵەکەیان.
کاپاک تەمەنی تەنها 20 ساڵە و، لە ئەگەری گەشتن بە ڕێککەوتن، ئەوا لیڤەربووڵ لە میرکاتۆی زستانە دەیگوازێتەوە بۆ ئانفیڵد.