
یاریگا –
یەكێتیی تۆپی پێی ئەورووپا یوێفا، لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رەخنەی زۆر توندی لە هەوڵەکانی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ فیفا گرت سەبارەت بە فرۆشتنی پشکەکانی جامی جیهانی، و ئەم هەنگاوەی بە بەزاندنی هێڵێکی مەترسیدار وەسف کرد.
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، دەیەوێت لە رێگەی پلانێکی نوێوە پشکەکانی جامی جیهانی بە وەبەرهێنەرانی تایبەت بفرۆشێت؛ پلانێک کە دەکرێت داهاتێکی خەیاڵی کە بە دەیان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت بۆ خودی خۆی دابین بکات.
🗣️ UEFA statement in response to Gianni Infantino’s plan to sell World Cup stakes, as revealed by @martynziegler.
“This crosses a line that football’s governing institutions should never cross. UEFA takes it extremely seriously. So should every National Football Association. So… https://t.co/JvlYNHHbmc
— Ben Jacobs (@JacobsBen) July 28, 2026
بەیاننامەی فەرمیی یوێفا سەبارەت بە فرۆشتنی پشکەکانی مۆندیال لەلایەن فیفاوە؛
ئەمە هێڵێک دەبەزێنێت کە دەبێت دامەزراوە بەڕێوەبەرەکانی تۆپی پێ هەرگیز نەیبەزێنن، یوێفا ئەمە زۆر بە هەند وەردەگرێت و دەبێت هەموو یەکێتییەکی نیشتمانی تۆپی پێش بە هەند وەریگرێت.
هەروەها هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان؛ خولەکان، یانەکان، یاریزانان، هاندەران، حکومەتەکان و هەموو ئەوانەی گرنگی بە داهاتووی ئەم یارییە دەدەن.
گیان و بەڕێوەبردنی تۆپی پێ سامانی بازرگانیکردن نییە، بەتایبەت بە بێ هیچ شەفافیەتێک دەربارەی ئەوەی کێ قازانجی دارایی دەكات، هیچ یەکێک لە ئێمە خاوەنی تۆپی پێ نییە. و ئەمە هی فیفا نییە بۆ ئەوەی بیفرۆشێت.



